خوێندراوەتەوە: (1.3K)

كەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ زیاد بوونی کەمێک خیێرایی با و ئەگەری توز و خۆڵێکی سووک هەیە، سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانى گەرماش بەمشێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ دووشەممە 22-09-2025 کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا وە لەگەڵ زیاد بوونی کەمێک خیێرایی با ئەگەری توز و خۆڵێکی سووک هەیە. خێراى با / مام ناوەند ( 10– 25 )کم/ک. هەندی کات چالاک بۆ سەروی 30 کم/ک مەوداى بینین / ( 6– 8 ) کم دەبێت. ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات. پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە ڕێژەى (2- 4 ) پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە نەحشەکەدا ئاماژەى پێکراوە . سبەى سێ شەممە 23-09-2025 کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت. خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10– 20 )کم/ک دەبێت.. مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت. ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت . پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێکراوە. هەولێر : 31 پلەی سیلیزی سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی دهۆک : 29 پلەی سیلیزی ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی ئاکرێ : 29 پلەی سیلیزی کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی سۆران : 30 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی 2025- 9 -22

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 228 Today: 1,754 📊 Click Here