خوێندراوەتەوە: (1.5K)

ئەمڕۆ هەریەکە لە وڵاتەکانى ‘شانشینى یەکگرتووى بەریتانیا، کەنەدا و ئوسترالیا’ بەشێوەیەکى فەرمى دانپێدانانى خۆیان بە دەوڵەتى فەڵەستیندا ڕاگەیاند.

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا مارک کارنەی ڕایگەیاند، دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دادەنێن

کارنەی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە ساڵی ١٩٤٧ەوە هەموو حکوومەتەکانی وڵاتەکەی پشتیوانیان لە چارەسەری دوو دەوڵەتی کردوە و ڕاشیگەیاندووە کە لەگەڵ تێپەڕبوونی کات، ئەوە ئومێدەکانیان بۆ ئەم مەبەستە لەدەست داوە.

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا داوای لە حەماس کردووە کە دەستبەجێ دیلەکانی دەستی ئازاد بکات و ڕایگەیاندووە: “هەنووکە حکوومەتی ئیسرائیل کاری جددی دەکات بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە دروستبوونی دەوڵەتی فەڵەستین”.

کارنەی بڕیاری ئیسرائیلیشی بۆ دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە کەناری ڕۆژئاوا بە پێچەوانەی یاسا لەقەڵەم داوە و ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل لە غەززە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتی دەجولێتەوە و دەیان هەزار کەسی کوشتووە و بووەتە هۆی ئاوارەبوونی یەک ملیۆن کەس لەسەر زێدی خۆیان و مرۆڤەکانی تووشی برسێتی کردووە.

سەرۆکوەزیرانی کەنەدا مارک کارنەی نووسیوێتی: “پەیوەندیدار بەم دۆخە، کەنەدا دەوڵەتی فەڵەستین بە فەرمی دەناسێت و بەڵێنی ئەوە دووپات دەکاتەوە کە بەشدار دەبێت لە داهاتوویەکی ئاشتیانەی دەوڵەتی فەڵەستین و دەوڵەتی ئیسرائیل”.

—–

سەرۆکوەزیرانی ئوستڕاڵیا ئەنتۆنی ئالبانیس ڕایگەیاند، دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دادەنێن

ئالبانیس لەم بارەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X ێکی بڵاو کردەوە.

ئەنتۆنی ئالبانیس ڕایگەیاندووە کە لەمڕۆوە دەوڵەتی فەڵەستین بە فەرمی دەناسن و نووسیوێتی: “بەو پێیە مافی گەلی فەڵەستین کە ماوەیەکی زۆرە خەباتی بۆ دەکەن بۆ گەیشتن پێی، بە فەرمی دەناسین”.

سەرۆکوەزیرانی ئوستڕاڵیا جارێکی دیکە پێداگریی لەسەر چارەسەری دوو دەوڵەتی کردەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 135 Today: 1,995 📊 Click Here