ژمارەیەك ڕێكخراوی مامۆستایان لە هەولێر داوا دەكەن كۆتایی بەم شەڕە دەروونییە بهێنرێت كە ماوەی (10) ساڵی تەواوە لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامە. لە ڕاگەیەنراوێكدا بەبۆنەی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن، ژمارەیەك ڕێكخراوی مامۆستایان لە هەولێر ئاماژەیان بەوە دا “لەم بۆنە ناهەموارەدا كە مامۆستایان و تەواوی مووچەخۆرانی پێدا تێدەپەڕن، داواكارین كۆسپ و گیر و گرفت و ناتەواوییەكانی بەردەم پڕۆسەی پەروەردە و خوێندن چارەسەر بكرێن” . ڕێكخراوەكانی مامۆستایان لە هەولێر داواش دەكەن وەزارەتی دارایی هەرێم پلانێك بۆ دانەوەی مووچە نەدراوەكان و مووچە پاشەكەوتكراو و لێبڕاوەكان دابنێت.
