یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: پڕۆسەی خوێندن بەرگەی زیاتر لەوە ناگرێت بە كەموكوڕییەوە بەڕێوەبچێت. لە ڕاگەیەنراوێكدا بەبۆنەی نزیكبوونەوەی ساڵی نوێی خوێندن، مەكتەبی سكرتارییەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ژمارەیەك داواكاریی ئاشكرا دەكات و دەڵێت: ئەم داواكارییانە دەبێت كاری جددی لەسەر بكرێت تاكو پڕۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا بە باشیی بەڕێوەبچێت. یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان داوا دەكات كێشەی مووچە چارەسەر بكرێت و مانگانە بدرێت و چیدی ئەو باتە تێكەڵی ئەجێندای جۆراوجۆر نەكرێت. داواش دەكات بەرزكردنەوەی مووچە دەستپێبكاتەوە كە لە ساڵی 2016ـەوە ڕاگیراوە. یەكێتیی مامۆستایان ڕایشیدەگەیەنێت: مامۆستایانی گرێبەست بكرێنە هەمیشەیی، سوود لە مامۆستایانی وانەبێژیش ببینرێت، ئەوانەی لادراون، یان گرێبەستیان لەگەڵ نەكراوە. سەبارەت بە مامۆستایانی خانەنشینكراو، ڕاگەیەنراوەكەی یەكێتیی مامۆستایان داوا دەكات تەواوی مووچەكانیان و ئەو پاداشتانەی بۆیان دیاریی كراوە پێ بدرێت. لە كۆتاییشدا یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان جەخت لەسەر داواكارییەكانی ڕاگەیەنراوەكەی دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن بەرگەی زیاتر لەوە ناگرێت كە بە كەموكوڕییەوە بەڕێوە بچێت، ئێمەش خەباتی مەدەنی بە هەموو جۆرەكانیەوە بۆ هێنانەدی ئامانجەكان بە ڕەوا دەزانین.
- ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، ساڵی نوێی خوێندن (٢٠٢٤-٢٠٢٥) لە عێراق دەستی پێ کرد و و زیاتر لە ١٣ میلۆن قوتابی ڕوویان لە ناوەندەکانی خوێندن کرد.
ھەولێر ــ AA
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، ساڵی نوێی خوێندن (٢٠٢٤-٢٠٢٥) لە عێراق دەستی پێکرد.
پێشتر وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ڕایگەیاندبوو کە ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگە، ساڵی نوێی خوێندن دەست پێ دەکات و لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەو بۆنەیە ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە کە لەگەڵ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن (٢٠٢٤-٢٠٢٥)، زیاتر لە ١٣ میلۆن قوتابی قۆناغەکانی بنەڕەتی، ناوەندی و ئامادەیی ڕوویان لە ناوەندەکانی خوێندن کرد.
ڕۆژی ٢٥ی ئەم مانگە، ساڵی نوێی خوێندن (٢٠٢٤-٢٠٢٥) لە ھەرێمی کورستان-عێراق، دەست پێ دەکات. ( Murtadha Al-Sudani - ئاژانسی ئانادۆڵو ) 