کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شاەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانى گەرما نزمدەبێتەوە و لە دوانیوەڕۆشەوە ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە، بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:- کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ئەمڕۆ هەینى 19-09-2025 کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاووییەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکانی باکوور پەلە هەور دەبێت, لەگەل بەرز بوونەوەی تۆز و خۆل لە کاتەکانى نیوەڕۆ بەدواوە, چڕیەکەى زیاد دەکات بە تایبەتى سنورى پارێزگاى سلێمانى و کرکوک و ئیدارەى ڕاپەڕین وگەرمیان . خێراى با / سەرەتا مام ناوەند دەبێت ( 15– 25 )کم/ک. لەکاتەکانی ئێوارە خێرایى زیاد دەکات بۆ سەروو 35 کم لە کاتژمێرێکدا . مەوداى بینین / ( 6– 8 ) کم دەبێت لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆ بۆ خوار 6 کم دادەبەزێت بە تایبەتى لە کاتى بونى تۆزو خۆڵ. لەهەندی ناوچەکانی باشووری هەرێم کەمتر دەبیت لە 1 کم. ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆرێت. پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە ڕێژەى (2- 4 ) پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە نەحشەکەدا ئاماژەى پێکراوە . سبەى شەممە 20-09-2025 کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت, لەگەل بەردەوامى بەرز بوونەوەی تۆز و خۆل تاکوو کاتەکانی نیوەڕۆ, پاشان کەشەکە سەقامگیر دەبێت . خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10– 20 )کم/ک دەبێت.. مەوداى بینین / ( 6 – 8 ) کم دەبێت. لەکاتی تۆز و خۆڵ لەنێوان (3- 5 ) کم دەبێت . ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت . پلەکانی گەرما / نزم دەبنەوە بەنزیکەی (2- 3) پلە لەزۆربەی ناوچەکان بەراورد بە تۆمارەکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێکراوە . هەولێر : 34 پلەی سیلیزی سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی دهۆک : 34 پلەی سیلیزی ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی ئاکرێ : 33 پلەی سیلیزی کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 35 پلەی سیلیزی سۆران : 31 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی 2025- 9 -19
