لە ڕاگەیەنراوێكیدا، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ ئاشكرای كرد “فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەت ڕێوشوێنەكانی پارەداركردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگى ئەیلوول/9 ى دەستپێكرد”.
لە ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵدا ئەوەش هاتووە كە “پارەداركردنی مووچەی مانگى ئەیلوول پاش تەواوبوونی سەرجەم ڕێوشوێنەكانی پەیوەست بە پڕۆسەی ڕێكخستنی خەرجكردنەوە دێت”.
دارایی فیدڕاڵ داوای لە سەرجەم یەكەكانی خەرجیی وەزارەت و پارێزگا و لایەنە ناپەیوەندارەكان كرد بۆ تەواوكردنی ڕێوشوێنەكانی پارەداركردنی مووچە سەردانی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەت بكەن و ڕەچاوی پابەندبوون بە پێویستییەكانی تایبەت بە خەركردنی مووچە بكەن.
خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵیی عێراقەوە لەكاتێكدایە لە هەرێمی كوردستان هێشتا مووچەی مانگەكانی حەوت و هەشت خەرج نەكراوە.
