خوێندراوەتەوە: (1.4K)

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنی فەرمیی سوید، لێکۆڵەرانی پۆلیسی سویدی بەشێوەیەکی مەیدانی لەناو هەرێمی کوردستان بەشداربون لەپرۆسەکانی لێکۆڵینەوە لەکەسانی هەڵگری ڕەگەزنامەی سویدیو هەڵاتوی دادگای سویدی، ئەمەش بەهاوکاری دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم.

میدیا سویدییەکە باسی لەوەکردوە، لەهەولێر، لێکۆڵینەوە لەیەکێک لەسەرکردە دیارەکانی چەتەی فۆکس ترۆت ناسراو بەنازناوی “دیبالا” کرا، کە وەک کەسایەتییەکی سەرەکی لەتۆڕە تاوانکارییەکەدا وەسفدەکرێت.

لەسلێمانیش، چەندین کەس کە گوماندەکرێت تێوەگلابن لەچالاکییە تاوانکارییەکاندا، بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییە ناوخۆییەکان دەستگیرکراون.

ئەم لێکۆڵینەوانە لەچوارچێوەی هەوڵێکی فراوانتردا دێن کە دەریخستوە نزیکەی 700 کەس پەیوەست بەژینگەی تاوانکاری لەسوید لەئێستادا لەدەرەوەی وڵات دەژین، زۆربەیان بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاوە لەدورەوە بەردەوامن لەبەڕێوەبردنی تۆڕەکانیان.

بهگوێرهى لێدوانی پۆلیسی سویدی، تەنها لەمساڵدا زیاتر لە 35 داواکراوی نێودەوڵەتی لەسەر داوای سوید دەستگیرکراون.

پۆلیسی سوید ڕایگهیاندوه، “ئامانجگرتنی ئەم کەسایەتییانە لەدەرەوەی وڵات مەبەست لێی بێبەشکردنی ڕێبەری باندە تاوانکارییەکانە لەشوێنی حەوانەوەی سەلامەتو لاوازکردنی توانایانە بۆ بەڕێوەبردنی توندوتیژییو تاوان لەناو سوید”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 88 Today: 941 📊 Click Here