خوێندراوەتەوە: (1.6K)

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى وه‌زیرێكى حكومه‌ته‌كه‌ى سودانى ئاشكرایكردوه، پرسى موچه‌ى فهرمانبهرانو موچهخۆرانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بوه، ده‌شڵێت:”ئێستا ڕۆژانه 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێمى كوردستان به‌رهه‌مده‌هێنرێت”.

هەولێرو بەغدا لەبارەی پرسی هەناردەی نەوت گەیشتونەتە ڕێگه‌كانى كۆتایی، هاوکات بۆچونی ئەنجومەنی دەوڵەت لەبارەی داهاتی نانەوتی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نێدراوە كه پێشتر 17 لاپه‌ڕه بوو، دواتر كشاندیهوهو بۆ 21 لاپه‌ڕه‌ى زیادكرد، وەزارەتی دارایی هەرێمیش داهاتی نانەوتی مانگی حەوتی ئامادەکردوەو چاوەڕێی نوسراوێک دەکات، تاوەکو بۆ بەغدای بنێرێت.

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرایكردوه، “داهاتی نانەوتی مانگی حەوت ئامادەیە، بەڵام دیارنییە چەندی ڕادەستی بەغدا دەکرێت، ئەم پرسە دوای کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق یەکلایی دەبێتەوە”.

ئەنجوومەنی دەوڵەت دوای پێنج کۆبونەوە بەنوسراوی فەرمی‌و بە 21 لاپەڕە بۆچونی خۆی لەبارەی داهاتی نانەوتی کوردستان بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ناردوه، ماوەتەوە سەرئەوەی، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەربدات.

دوێنێ دوشەممە کاتێك ئەنجومەنەکە وەڵامەکەی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نارد، چوار لاپەڕەی بۆ زیادکراوەو دەستکاری بەشێک لەناوەڕۆکەکەی کراوەو چەند بڕگەیەکی بۆ زیادکراوە کە لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نییە.

لەلایەکى دیکەوە، د. فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەئهمریكاوه بۆ كه‌ناڵى ڕوداو قسهیكردوهو وتویهتى، “ئێستا بەرهەمی ڕۆژانەی نەوت 230 هەزار بەرمیلە، 50 هەزاری بۆ بەکاربردنی ناوخۆییە، ئەوەی دیکە بۆ هەناردەکردن ڕادەستی سۆمۆ دەکرێت، کێشەی موچەش چارەسەر بوە”.

دوێنێ دوشەممە ڕێککەوتنی سێقۆڵیی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت‌و عێراق لەبارەی بەرهەمهێنان‌و هەناردەکردنەوەی نەوت له‌هه‌ولێر واژۆکراوه.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 94 Today: 2,401 📊 Click Here