خوێندراوەتەوە: (1.1K)

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ لهگهڕهكى چوارچراى شارى سلێمانى هێرشكرایهسهر بنكه‌ی پۆلیس، له‌ڕێگه‌ى سه‌رچاوه‌ى تایبه‌ته‌وه وردهكاریى زیاتر ئاشكراده‌كات.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ لهگهڕهكى چوارچراى سلێمانى‌و له‌ڕێگه‌ى چه‌كه‌وه هێرشكرایهسهر بنكه‌ى پۆلیسى گهڕهكهكهو سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش زانیارییه‌كانى بۆ پشتڕاستكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دوو مێردمنداڵ به‌هوتافى الله و اكبر كه چه‌كیان پێ‌بوو هێرشیانكرده‌سه‌ر بنكه‌ى پۆلیس”.

به‌وته‌ى سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه، “به‌هۆى پارچه‌ى شوشه‌وه، یه‌كێك لهپۆلیسهكانى بنكه‌كه برینداره‌و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه”.

له‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه زانیویه‌تى، “دواى ڕوداوه‌كه به‌ماوه‌یه‌كى كه‌م، هێزه‌كانى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ر به‌ئاسایشى سلێمانى گه‌یشتونه‌ته شوێنى ڕوداوه‌كه‌و توانیویانه هه‌ردوو هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن”.

زانیاریى ئه‌وه‌شى ده‌ستكه‌وتوه، “دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن ده‌زگاى ئاسایشه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ته‌قه‌كه‌ره‌كه كراوه وتویانه، ئهوكهسانهى له‌و بنكهیهدان كافرن، بۆیه ئه‌وكاره‌مان كردوه”.

سه‌رچاوه‌كه‌ى ده‌ڵێت، “ئه‌وه ڕونبوه‌ته‌وه ئه‌و دوو مێردمنداڵه په‌روه‌رده‌كراون بهبیرى توندڕه‌وى هه‌ڵگریى ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ن، هه‌ربۆیه لێكۆڵینه‌وه‌ى وردیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.

له‌چوارچێوه‌ى به‌دواداچونه‌كانیدا، په‌یوه‌ندیكرد بهسهركهوت ئه‌حمه‌د وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى، به‌ڵام جه‌ختیكرده‌وه، ئاگادارى هه‌واڵه‌كه نییه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى سلێمانيه.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 79 Today: 230 📊 Click Here