سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
ڕایدەگەیەنێت، به گرنگييهكى زۆره‌وه له گفتوگۆكان له په‌راوێزی کۆبونه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵی گشتیی نه‌ته‌وه يهكگرتوهكان و ناوه‌نده نێودهوڵهتييهكان ده‌رباره‌ى
فه‌ڵه‌ستين ده‌ڕوانن، دەشڵێت، شه‌ڕ و
كوشتار هيچ كێشهيهك چاره‌سه‌ر ناكات.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا
دەڵێت،” ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ته‌واوى پشتگيريمان بۆ مافى چاره‌یخۆنوسين
بۆ گه‌لى فه‌ڵه‌ستين و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى ڕه‌وايه‌تى و
ياسا نێودهوڵهتييهكاندا، دوپاتدهكهينهوه “.
ئەوەشیخستەڕوو،” ئێمه وه‌ك گه‌لێك كه زۆر قوربانیمان
بۆ ئازادى و مافه ڕه‌واكانمان داوه، به ڕێزه‌وه له تێكۆشان و قوربانیدانی
گه‌لى فه‌ڵه‌ستين له‌پێناو ئازادی‌دا دهڕوانين و ساڵانێكى درێژه نوێنه‌رايه‌تيى
فه‌ڵه‌ستينمان له هه‌رێمى كوردستان هه‌يه “.
سەرۆکایەتی هەرێم باس لەوەشدەکات، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى
نه‌گۆڕى هه‌رێمى كوردستان دهكهينهوه كه شه‌ڕ و كوشتار هيچ كێشهيهك چاره‌سه‌ر
ناكات.
سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژە بەوەشدەکات، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موان
له ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاسودهييدا بژين، ده‌بێ شه‌ڕ و كرداره چه‌كدارييه‌كان
بوه‌ستن، پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتى به‌رقه‌رار بێت و به‌پێى به‌ها مرۆيييه‌كان و ياسا
نێودهوڵهتييهكان مافى ڕه‌واى گه‌لانى ناوچه‌كه و ئاسايش و ژيانى شكۆمه‌ندانه
و دادپه‌روه‌رى بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و بسه‌لمێنرێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
