خوێندراوەتەوە: (1.7K)

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى لهسهرچاوهیهكى ئه‌منیى باڵاوه دهستیكهوتوه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ، بكوژى ئه‌كبه‌ر حاجى ڕۆسته‌م كه‌سایه‌تى دیارى گه‌رمیان ده‌ستگیركراوه.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى لهسهرچاوهیهكى ئه‌منیى باڵاوه ده‌ست كه‌وتوه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌شارى به‌غدا، هێزه ئه‌منیه‌كانى سلێمانى به‌هاوكارى هێزه ئه‌منیه‌كانى به‌غدا، توانیویانه سێ كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن كه تۆمه‌تبارن به‌كوشتنى ئه‌كبه‌ر حاجى ڕۆسته‌م.

سه‌رچاوه‌كه وتى، “ئه‌و سێ كه‌سه‌ى ده‌ستگیركراون له‌ڕێگه‌ى ئۆپه‌راسیۆنێكى ورده‌وه ئه‌نجامدراوه‌و هه‌رسێ كه‌سه‌كه‌ش عه‌ره‌بن‌و به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانیش، به‌شداربونه له‌كوشتنى ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ى هه‌رێمى كوردستاندا”.

ئێوارەی ڕۆژى دوشەممە، ئەکبەر حاجی ڕۆستەم کەسایەتیی دەڤەری گەرمیان، لەگوندی ئۆمەربل له‌قەزای کفری کوژرا.

کۆچەر كه کوڕە گەورەی ئەکبەر حاجی ڕۆستەمه ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو، “نزیکەی کاتژمێر شه‌شى ئێوارەی دوشه‌ممه، باوکم گەڕاوەتەوە گوندەکەمان (ئۆمەربل)، بەڵام پێشئەوەی بگاتەوە ماڵەوە، سەردانی باخەکەمانی کردوە کە هەر لەدەوروبەری گوندەکەیە، دوای ئەوەی دوو کاتژمێر زیاتر دەنگی نەماو پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانمانی وەڵامنەدایەوە؛ بەدوایدا گەڕاینو تەرمەکەیمان لەوێ دۆزییەوە”.

كوژرانى ئه‌و كه‌سایه‌تیه، ده‌نگدانه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه‌و سه‌رۆكى حكومهتو سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هاتنهدهنگو داوایانكرد، پێویسته هه‌رچى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانه ده‌ستگیربكرێن‌و وردهكاریى بۆ ڕاى گشتیى ئاشكرابكرێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 206 Today: 803 📊 Click Here