خوێندراوەتەوە: (1.2K)

دوای ڕاگەیاندنی رێککەوتنی
هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، مەسرور
بارزانی ڕایدەگەیەنێت،” دەستخۆشی لە هەموو لایەک و بەتایبەتی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان
دەکەم کە لەم ڕۆژە مێژوییەدا بەربەستێکی گەورەیان لە بەردەم دابینکردنی شایستە داراییەکانی
خەلکی کوردستان هەڵگرت “.

مەسرور بارزانی سەرۆکی
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” ڕێککەوتنی ئەمڕۆی
نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی
فیدرال و کۆمپانیای سۆمۆ، دەستکەوتی ماندوبون و هەوڵی زوری تیم و شاندەکانی هەموو لایەک
بووە “.

مەسرور بارزانی باسی لەوەکرد،” بەم هەنگاوە کێڵگەکانی
هەرێمی کوردستان دووبارە بە بازاڕی جیهانیی نەوت بەسترانەوە “.

ئەوەشیخستەڕوو،” دەستخۆشی لە هەموو لایەک و بەتایبەتی
خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دەکەم کە لەم ڕۆژە مێژوییەدا بەربەستێکی گەورەیان لە بەردەم
دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەلکی کوردستان هەڵگرت و بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم
، جەخت لە جێبەجێکردنی هەموو مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 2,562 📊 Click Here