خوێندراوەتەوە: (968)

په‌یام ستێڤ ویتكۆف، نێرده‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند، كه پلانی 21 خاڵی ئاشتی دۆناڵد تره‌مپ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كێشه‌ی غه‌ززه، خراوه‌ته به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده. ویتكۆف هیواخوازه به‌م زووانه پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو له‌باره‌ی دۆخی غه‌ززه‌وه به‌ده‌ست بهێنرێت. له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، ویتكۆف وتی، هیوادارم، و ڕه‌نگه دڵنیاشبم، كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا جۆرێك له پێشكه‌وتن سه‌باره‌ت به غه‌ززه ڕابگه‌یه‌ندرێت. ناوبراو جه‌ختیشی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی ناوچه‌كه كرده‌وه، به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه بۆ هێنانه‌دی سه‌قامگیری و ئاشتی. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی، لێدوانێكی توندی دا و ڕایگه‌یاند، كه ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی دانامه‌زرێنرێت. ناتانیاهۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه “ته‌سلیمبوونی هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین، به هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ندكه‌ر نابێت بۆ ئیسرائیل، دووپاتیشی كرده‌وه كه ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی دانامه‌زرێنرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 191 Today: 1,894 📊 Click Here