سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم، ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی بڕی 195 ملیار دینار بۆ دروستکردنی گەورەپڕۆژەی ئاوی خەبات.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد،” مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی چارەسەریی ڕیشەیی و درێژمەودای گرفتی كەمئاوی لەسنوری قەزای خەبات، بڕیاریدا بەدروستكردنی گەورەپڕۆژەی ئاوی خەبات، 195 ملیار دیناری لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتەكە بۆ خەرجكرد”.
لەڕاگەیەندراوی وەزارەتەكەدا ئەوەش هاتوە،” دوای ڕەزامەندیی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بودجەكەی، ئێستا كار لەسەر قۆناغەكانی پڕۆژەكە دەكرێت و بەمزوانە تەواو دەكرێت”.
پڕۆژەی ئاوی خەبات، لەڕۆژێكدا توانای بەرهەمهێنانی (120 هەزار) مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی هەیە، زیاتر لە 400 هەزار كەس لە سنوری قەزای خەبات و ناحیەكانی ڕزگاری و تۆبزاوە و كەورگۆسك و 40 گوندی سنورەكە لێی سوودمەند دەبن.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
