خوێندراوەتەوە: (1.6K)

یەكێك لەكۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم ئاشكرایكرد، كەلەم هەفتەیەدا بەرهەمهێنانی نەوت دەگاتە تەواوی توانای خۆی و ئەو بڕە تێدەپەڕینێت كەبەگوێرەی ڕێككەوتنەكان دیاریكراوە.

کۆمپانیای گەڵف کیستۆن کە لەکێڵگەی شێخان لەسنوری پارێزگای دهۆک كاردەكات، لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند،” خۆشحاڵن بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆریی عێراق-تورکیاوە و جەخت دەكاتەوە، چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا هەناردەکردنەوەی نەوت بگاتە تەواوی توانای خۆی.

كۆمپانیا نەوتییەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوت لەکێڵگەی شێخان لەسەرەتای 2025 تاوەکو رۆژی 27ـی ئەم مانگە، ِۆژانە 40 هەزار بەرمیل نەوت بوە.

گەڵف کیستۆن ئاشكراشیكردوە، تاکۆتایی ئەم ساڵ، تێکڕای ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەکێڵگەکەیاندا ڕۆژانە 40 هەزار تا 42 هەزار بەرمیل نەوت بەرزدەبێتەوە.

لەكاتێكدا، بەگوێرەی ئەو ڕێكەوتنەی لەنێوان هەرێم و بەغدا كراوە، دەبێت هەرێمی كوردستان ڕۆژانە لە200 بۆ 230 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 375 📊 Click Here