خوێندراوەتەوە: (940)

ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى شار لهدهزگاى میدیایى له‌ماوه‌ى نزیكه‌ى نۆ مانگى ته‌مه‌نیدا، وێڕاى بهچاپگهیاندنى چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كى جیاواز، كار‌و چالاكى فرهڕهنگى دیكه‌شى له‌بوارى جیاجیادا ئه‌نجامداوه، ئه‌مڕۆش توێژینه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ى ناوه‌نده‌كه له‌ژێر ناونیشانى (ڕۆڵى دارستانه‌كان له‌ڕاگرتنى هاوسه‌نگیى ژینگه‌ییدا) لهمهراسیمێكدا بڵاوكرایهو ڕێزى لهكهسوكارى شه‌هیدانى ژینگه‌ى باشور‌و ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان گرت.

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌هۆڵى ڕامادا-ى شارى سلێمانى، ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى شار لهدهزگاى میدیایى ، به‌ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌ك له‌ژینگه دۆستان‌و كه‌سانى پسپۆڕ‌و ئه‌كادیمى‌و كه‌سوكارى شه‌هیدانى ژینگه لهباشورو ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، لهمهراسیمێكدا توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێى بڵاوكرده‌وه.

لهدهستپێكى مه‌راسیمه‌كه‌دا هاوكار عزه‌ت میكه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ده‌زگاى میدیایى ڕایگه‌یاند، “بۆ ئێمه پرسى ژینگه، بابه‌تێك نییه تایبه‌ت بێت بهدامهزراوهیهكو كه‌رتێكى حكومیى یان ڕێكخراوێكى مه‌ده‌نى یان گروپێكى كۆمه‌ڵایه‌تى دیاریكراو، به‌ڵكو بابه‌تێكه له‌وه گه‌وره‌ترو فراوانتر‌و گشتگیرتره، بابهتو پرسێكى گشتیى كۆى كۆمه‌ڵگه‌و ته‌واوى كه‌رته جیاوازه‌كانه، بۆیه ئه‌ركى پاراستن‌و پاكڕاگرتنو به‌شداریى لهههڵمهتهكانى گهورهتركردنى ڕوبه‌ره‌كانى سهوزاییش، وه‌ك ئه‌ركێكى نیشتمانى‌و ئه‌خلاقى هه‌موان ده‌بینین”.

به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى میدیایى ئه‌وه‌شى وت، “وه‌ك ناوه‌ندى توێژینه‌وه‌ى شار له، وێڕاى سوپاسى زۆر بۆ هه‌موو ئه‌و كهسو ده‌زگایانه‌ى یارمه‌تیده‌ربون لهپشتیوانیكردنى ئه‌م دیداره به‌تایبه‌تى به‌ڕێز مه‌ریوانى حاجى جه‌مال كه سپۆنسه‌رى چاپكردنى توێژینه‌وه‌كه‌ى له‌ئه‌ستۆ گرتوه، به‌پێویستیشى ده‌زانین سڵاو‌و ڕێزى تایبه‌ت بۆ هه‌موو ئه‌و ڕۆحه پاكانه بنێرین كه به‌نرخترین سه‌رمایه‌ى خۆیان، ژیانیان به‌خشى له‌پێناو هێشتنه‌وه‌ى په‌ڵه‌یه‌كى سه‌وزایى زیاتر به‌جه‌سته‌ى نیشتمانه‌وه”.

هاوكار عزه‌ت میكه لهبهشێكى دیكه‌ى وتاره‌كه‌یدا وتى، “سڵاو بۆ ڕۆحى فریشته‌یى شه‌هیدانى ژینگه‌دۆست لهباشورو ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان‌و هه‌ر پارچه‌یه‌كى دیكه‌ى نیشتمان ده‌نێرین كه گیانى خۆیان بهختكردوهو ئه‌مڕۆ كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌و هاوڕێى شه‌هیدان لهسنهو هه‌ڵه‌بجه‌و پێنجوێن‌و مه‌ریوانه‌وه لهگهڵماننو لێره یه‌ك جه‌سته ئاماده‌ن‌و پێكه‌وه ڕێز لهگیانفیدایى ڕۆڵه‌كانیان ده‌گرین”.

به‌شێكى دیكه‌ى مه‌راسیمه‌كه به‌ڕێوه‌چونى پانێڵێك بوو تایبه‌ت به‌ژینگه‌ى كوردستان‌و هۆكاره‌كانى ئاگركهوتنهوهو چۆنێتى چاره‌سه‌رى گرفته ژینگه‌ییه‌كان له‌كوردستاندا كه هه‌ریه‌ك له(مه‌عروف مه‌جید سه‌رۆكى ڕێكخراوى ئاینده، د. ڕۆژان فهرهیدونو د. هاوڕێ یاسین) بهشدارییانكردو چه‌ندین سهرنجو بابه‌تی گرنگیان پێشكه‌شكرد.

دواتر خه‌ڵاتى ڕێز‌و پێزانینى ده‌زگاى میدیایى پێشكه‌ش بهكهسوكارو بنه‌ماڵه‌ى حه‌وت شه‌هیده‌كه‌ى ژینگه لهباشورو ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان كرا كه به‌ژیانى خۆیان پارێزگاری‌یان له‌ژینگه‌ى نیشتمان كرد.

هه‌روه‌ك ده‌زگاى میدیایى ڕێز‌و پێزانینى پێشكه‌ش به‌جه‌لال شێخ كه‌ریم كرد كه خزمه‌تێكى گه‌وره‌و به‌رچاو پێشكه‌ش بهسروشتو ژینگه‌ى كوردستان له‌ناوچه‌ى قه‌ره‌داغ له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى كردوه‌و پارێزگارێكى به‌رچاوى سروشت‌و ئاژه‌ڵه كێویه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه‌یه.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 375 📊 Click Here