خوێندراوەتەوە: (865)

لە نمایشێكی هونەریدا لە زانكۆی ئەمریكی سلێمانی، ژمارەیەك ژن سەرپۆش و حیجابەكانیان فڕێ دەدەن و دواتر بە جلی كوردییەوە سەما دەكەن، ئەمەش كاردانەوەی توندی لێ كەوتەوە و بە بێڕێزیی بە حیجاب و دروشمە ئیسلامییەكان لەقەڵەمی دەدەن.

ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستانیش لەسەر ئەم پرسە هەڵوێستی جددی وەرگرتووە و دەڵێت: ئەم جۆرە نمایشانە لە ناوەندێكی خوێندندا بە هیچ جۆرێك جێگەی قبوڵ نین.

سەرۆكی لیژنەی فەتواش لە سلێمانی بە توندی سەركۆنەی ئەم چالاكییەی كرد و بە “عەیبە” بۆ زانكۆكە ناوی برد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 40 Today: 100 📊 Click Here