خوێندراوەتەوە: (1.5K)

کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد لەسوریا (په‌ده‌كه‌سه) له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تى شه‌رع هه‌ڵوێستى توندى ڕاگه‌یاند، ده‌شڵێت، “قەدەغەکردنی فێرکردنی زمانی کوردی لەناوچە کوردنشینەکان لەلایەن حکومەتی کاتیی سوریاوە، نیشانه‌ى پاشەکشەیەکی جددی‌و نیشاندەرێکی نەرێنییە بۆ مافەکانی داهاتوی گەلی کورد لەسوریا”.

به‌گوێره‌ى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى سوریا، زمانى كوردى له‌هه‌موو شار‌و گونده داگیركراوه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان قه‌ده‌غه دهكرێتو هیچ ناوه‌ندێكى په‌روه‌رده‌و فێركردن نابێت زمانى كوردى تێدا بوترێته‌وه، به‌تایبه‌ت لهعهفرینو سه‌رێكانى‌و مهنبهجو گونده‌كانیشیان.

له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌دا، پارتی دیموکراتی کورد لەسوریا (په‌ده‌كه‌سه) ڕاگهیهنراوێكى توندى بڵاوكردهوهو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئەو بڕیاره‌ى حكومه‌تى دیمه‌شق پێشێلکردنی ئاشکرای سەرەتاییترین مافە کولتووریی‌و نەتەوەییەکانه کە لەڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان‌و یاساکانی نەتەوەیەکگرتوەکاندا هاتوە”.

ده‌شڵێت، “زمانی کوردی تەنها ئامرازێکی پەروەردەیى نییە، بەڵکو جەوهەری ناسنامەو پایەیەکی بنەڕەتیی بونی نەتەوەیی گەلی کوردە لەسوریا، نکۆڵی لەو مافە بەکردەیی بەمانای نکۆڵیکردن لەبونی ئەم گەلەو ڕۆڵی مێژویی ئەوان لەبونیادنانی نەتەوەدا دێت، ئەمەش پێچەوانەی هەموو ئەو دروشمانەیە کە شۆڕشی سوریا سەبارەت بەئازادییو کەرامەت‌و دادپەروەریی بهرزیكردبوهوه”.

په‌ده‌كه‌سه ئاماژەی بەوەشکردوه، “یەکێک لەسەرەتاییترین مافە ڕەواکان بریتییە لەخوێندنو په‌روه‌رده به‌زمانى دایك، بەوپێیەی ئەمە بەهاکانی پێکەوەژیانو دانپێدانانی یەکتر بەهێزتر دەکات، بەڵام پاشەکشەکردن لەم دەستکەوتانە، ئەمڕۆ تەنها دەتوانرێت وەک پەیامی دورخستنەوەو پەراوێزخستن لێى بڕوانرێتو بونیادنانی دەوڵەتێکی دیموکراسی‌و فرەییو فیدراڵیش له‌سوریا تێك‌و پێكدهدات”.

جهختیشیكردوهتهوه، “ئەگەر سەرەتاییترین مافە کولتورییەکانی گەلی کورد، كه زمانەکەیانه ڕەتبکرێتەوە، چۆن دەتوانین بەجدی باس لەداننان بەمافە سیاسی‌و دەستورییەکانمان بکەینه‌وه لەداهاتوی سوریادا؟ چۆن دەتوانرێت دەستورێک دابڕێژرێت کە یەکسانی گەرەنتی بکات لەکاتێکدا یەکێک لەگرنگترین زمانە نەتەوەییەکان لەقوتابخانەکانیدا دورخراوەتەوە؟”.

له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا هۆشداریدهداتو ده‌ڵێت، “ئێمە ده‌ڵێین دانپێدانانی زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی شانبەشانی زمانی عەرەبی لەناوچە کوردییەکان‌و خستنە ناو پرۆگرامی نیشتمانی، پێوەری ڕاستەقینەی جددیەتی هەر پڕۆژەیەکی نەتەوەیی سوریای گشتگیرە، داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی قەدەغەکردنەکەو گەڕانەوە بۆ پەسەندکردنی زمانی کوردی لەقوتابخانەکاندا ده‌كه‌ین، ئەمەش بەهەنگاوی یەکەم بۆ بونیادنانی متمانەو سەلمێنەری ئەوەی کە سوریای ئایندە دەبێت ببێتە یەکێک ته‌ماشا ده‌كه‌ین‌و وه‌ك ئازادی‌و دادپەروەریی‌و کەرامەت سه‌یرى ده‌كه‌ین”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 140 Today: 794 📊 Click Here