شه‌وى ڕابردوو له‌ڕێگه‌ى ئاویه‌وه هێزێكى زۆرى سوپاى سوریا هێرشیانكرده‌سه‌ر شه‌ڕڤانانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده)، سه‌رچاوه‌یه‌كیش لههوه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “هێرشه‌كه تێكشكێندراوهو ژماره‌یه‌ك ته‌رمیش به‌جێماون”، ده‌شڵێت:”ئه‌و هێرشه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیى توندڕهوێكى سوپاى سوریادا ئه‌نجامدراوه كه پێشتر ده‌ستى سوربوه به‌خوێنى ژنان‌و گه‌نجانى كورد”.
سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازیى لهڕۆژئاواى كوردستانه‌وه بهى وت، “شه‌وى ڕابردوو هێزێكى لیواى ڕۆژهه‌ڵاتى سوپاى سوریا به‌سه‌رۆكایه‌تى حاته‌م ئه‌بو شه‌قره، له‌گوندى كه‌بیر له‌پارێزگاى دێره‌زور هێرشیانكرده‌سه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده”.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، “هێرشه‌كه له‌ڕێگه‌ى ئاویه‌وه ئه‌نجامدراو سه‌ره‌نجامیش له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه وه‌ڵامێكى توند درانه‌وه‌و 10 بریندار‌و پێنج كه‌سیان كوژران‌و ته‌رمى ته‌واوى كوژراوه‌كانیش له‌ژێر ده‌ستى هه‌سه‌ده‌دان”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “سه‌ره‌تاى په‌لاماره‌كه دوو چه‌كدارى سوریا كوژران، به‌ڵام دواتر به‌فه‌رمانى ئه‌بو شه‌قره هێرشێكى دیكه‌ش ئه‌نجامدرا بۆ ئه‌وه‌ى ته‌رمى كوژراوه‌كانیان ببه‌نه‌وه، ئه‌مجاره سێ كه‌سى تریشیان كوژران‌و هه‌سه‌ده‌ش هێرشى پێچه‌وانه‌ى ئه‌نجامداو چه‌كداره‌كانى سوریا هه‌ڵاتن”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕونیكرده‌وه، “فه‌رمانده‌یى گشتیى هه‌سه‌ده به‌فه‌رمى له‌مانگى پێنجى ئه‌مساڵدا نیگه‌رانى خۆى گه‌یانده دیمه‌شق له‌به‌رامبه‌ر پێدانى پۆست ئه حاته‌م ئه‌بو شه‌قره، چونكه ئه‌وكه‌سه ده‌ستى سوره به‌خوێنى چه‌ندین هاوڵاتى بێتاوانو له‌ساڵى 2021یشه‌وه خراوه‌ته لیستى سزاكانى ئه‌مریكا، چونكه له2018وه چه‌ندین كه‌سى له‌سێداره‌داوه‌و تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى ئه‌نجامداوه”.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى وت، “لەدیارترین ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئه‌بو شه‌قره دەکرێت، تیرۆرکردنی هێڤرین خەڵەف سیاسەتمەداری کورد سکرتێری گشتی پارتی سوریای ئایندەیە كه لەگەڵ حەوت هه‌ڤاڵى لەسەر ڕێگه‌ی نێودەوڵەتی حەلەب- لازقییە (M4) لەکاتی چونیان به‌ره‌و سه‌رێكانى، لەپارێزگای حەسەکە لەمانگی ئۆکتۆبەری 2019دا کوژران”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.