ـ كهنداڵ جودى:
حکومەتی دیمەشق هەموو ئەو ڕێگایانەی داخست کە دەچنە گەڕەکە
کوردنشینەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە لەحەلەب و ڕێگە به‌هیچ جوڵه‌یه‌ك لهگهڕهكان
نادات، هێزەکانی هەسەدەش ئامادەکارییەکان بۆ هەموو ئەگەرێک کردوە.
پەیامنێری لەڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند،
هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا هێزێكى زۆرى لەنزیک ناوچە کوردنشینەکانی حەلەب كۆكردوهتهوهو
ئه‌گه‌رى هێرشكردنه‌سه‌ر كورد لەهەردوو گه‌ڕه‌كی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە هه‌یه.
چەند ڕۆژێک
لەمەوبەر، نوری شێخۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە لەشاری
حەلەب ئاماژەی بەوەکرد،” چەند گروپێكى بێ دیسپلینى سه‌ر بهحكومهتهكهى شه‌رع،
لەناوجەرگەی گەڕەکی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە بونیان هه‌یه‌و هه‌وڵى ئاژاوه نانه‌وه
ده‌ده‌ن”.
ئەوەشیخستەڕوو، ئەم کۆکردنەوە سەربازیی‌و ئەمنییانە، پێشێلکردنی ڕێککەوتننامهكهى
مانگی نیسانى ئه‌مساڵى كورده لەگەڵ حکومەته‌كه‌ى شه‌رع کە جه‌ختیكرده‌وه له‌ڕێگریکردن
لەپێکدادانی ڕاستەوخۆ نێوان هێزه‌كانى كورد‌و هێزه‌كانى سه‌ر بهئهحمهد شه‌رع.
بەوتەی نوری شێخۆ، هێزەكانى
سه‌ر به‌شه‌رع خاڵێکی نوێی سەربازییان لەپارکی ئەشرەفیە دامەزراندوەو گه‌مارۆیان
به‌سه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌كه كوردیهكهدا سه‌پاندوه، ئەمەش ئاماژەیەكى مه‌ترسیداره
بۆ پێكدادانى سهربازیىو هێرشكردن بۆسه‌ر گەڕەکەکانى ئهشرهفیهو شێخ مه‌قسود.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
