بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران وردەکاری بریندارکردنی مامۆستایەکی قوتابخانەیەکی سنورەکە بڵاودەکاتەوە، کەلایەن کەسێکی مێرمنداڵەوە لەناو قوتابخانەکەیدا بە چەقۆ بریندار دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، مامۆستایەکی وانەی کوردی لەقوتابخانەی بانەدەشتی بنەڕەتی تێکەڵاو بەناوی ڕێباز شاباز، لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکی وانەوتەوە، لە وانەی دووەم، مێردمنداڵێک بە ناوی (ڕێژوان مەولود) لە دەرەوەی قوتابخانە دێتە ناوەوە و ڕاستەوخۆ دەچێتە یەکێک لە ژورەکانی خوێندن بۆ لای برازای بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت لە مامۆستاکە، مامۆستای ناوبراویش بە ئارامی پێی دەڵێت چاوەڕوان بێت تا کاتێکی گونجاو، بەڵام دوای دەستپێکردنی پشوی وانەی دوەم، ئەو مێردمنداڵە بە چەقۆیەک لە دواوە هێرش دەکاتە سەر مامۆستاکە و بە سوکی برینداری دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران باسی لەوەکرد،” هەر ئەوکات پەیوەندیمان بە مامۆستا ڕێباز کرد و یاوەری بوین لە نەخۆشخانە، تا دڵنیاییمان بەدەستهێنا لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە، سوپاس بۆ خوای گەورە، مامۆستاکە لەئێستادا لە ماڵەوەیە و دۆخی تەندروستی باشە “.
ئەوەشیخستەڕوو،” ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران توندوتیژی و ڕەفتاری شەڕانە بەتەواوی ڕەتدەکەینەوە و بۆ پاراستنی ئاسایشی قوتابخانەکان و بەرزگرتنەوەی شانازی پیشەی مامۆستایەتی ڕێوشوێنی یاسایمان گرتوتەبەر و سکاڵامان لە بنکەی پۆلیس لەسەر تۆمەتبارەکە تۆمار کرد “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
