خوێندراوەتەوە: (1.2K)

به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌و ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ، سبەینێ دوشەممە لوتکەی ئاشتیی شەرم شێخ بەڕێوەدهچێتو تێیدا 25 سەرکردەو سەرۆکو نوێنەری ڕێکخراوە نێودەوڵەتی‌و ناوچەییەکان بەشداردەبن، لوتکەکە بەسەرۆکایەتیی هاوبەشی میسر‌و ئەمریکا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر‌و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، جگە لەهاوسەرۆکایەتیکردنی لوتکەکە، دیدارێکی دوقۆڵیش ئەنجامدەدەن.

سەرچاوەکان ئامادەبونی چەندان سەرکردەی دیاریان لەوڵاتانی عەرەبی، ئیسلامی، ئەوروپی‌و ئاسیا پشتڕاستکردوەتەوە، لەوانە: ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە شای بەحرەین، پێدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا، شێهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان.

هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لەنێو ئەو کەسایەتیانەدایە کە بەفەرمی بانگهێشتی لوتکەکە کراون.

وه‌فده بەشداربوەکان لەئەمڕۆ یەکشەممەوە دەست بەگەیشتن دەکەن بۆ شەرم شێخ.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 136 Today: 754 📊 Click Here