خوێندراوەتەوە: (829)

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتیی عێراق ئاشكرایكرد، سەرپێچی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەكانی هەرێم لەبەغداو پارێزگاكانی دیكە تۆماردەكرێت، دەشڵێت، “هەماهەنگی‌و لێکتێگەیشتن لەگەڵ هەرێم هەیە سەبارەت بەتۆمارکردنی سەرپێچیو وەرگرتنی غەرامە”.

عەمید نەسیر عەبدولستار بەڕێوبەری ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییە گشتییەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتیی عێراق، بەئاژانسی هەواڵی عێراقییەی ڕاگەیاند، “سەرپێچی ئۆتۆمبێلەکانی هەرێم لەبەغداو پارێزگاكانی دیكە تۆماردەكرێت”.

باسی لەوەشكردوە، بەغدا بەكرداریی دەستیکردوە بەتۆمارکردنی غەرامەی هاتوچۆ بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان، تەنانەت ئەوانەی تابلۆی هەرێمی کوردستانیان لەسەرە.

وتیشی، “کۆبونەوەو چاوپێكەوتن‌و هاوکاریی لەنێوان عێراق‌و هەرێم هەیە، تا دەگەنە لێکتێگەیشتن سەبارەت بەتۆمارکردنی سەرپێچیو وەرگرتنی غەرامە لەنێوان بەغداو پارێزگاکانی دیكه‌ى هەرێم‌و بەپێچەوانەشەوە”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 241 Today: 1,107 📊 Click Here