خوێندراوەتەوە: (5.0K)

محەمەد حاجی مەحمود رایگەیاند، گومانی لەو رێککەوتنەی نێوان هەرێم و بەغدا هەیە. دەشڵێت: “کەس جورئەت ناکات بڵێت، درۆنەکان هی حکومەتی عێراقە”.
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیالیست لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) رایگەیاند: “گومانم لەو ڕێککەوتنەی نێوان هەرێم و بەغدا هەیە، ئەگەر کورد تەسلیم بە بەغدا نەبووبێت”.
وتیشی: “تێناگەم، هەمووان هاواریانە کە ماوەی دوو هەفتەیە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکاتە سەر ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان بەتایبەت کێڵگە نەوتییەکان، بەڵام هیچ کەس جورئەت ناکات بڵێت، ئەوە حکومەتی عێراقە هێرش دەکاتە سەر ئەو کێڵگانە و ناپرسن بۆ هێرش دەکەنە سەرمان”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 119 Today: 1,088 📊 Click Here