خوێندراوەتەوە: (1.3K)

بەگوێرەى لێدوانێکى عەمید نەسیر عەبدولستار بەڕێوەبەری راگەیاندنى هاتووچۆی عێراق، دانانى كامێرای چاودێری رۆڵی بەرچاوی لە كەمكردنەوەی رووداو و سەرپێچییەكان هەبووە و بووەتەهۆی كەمبوونەوەی سەرپێچی بە ڕێژەی %95. بەڕێوەبەری راگەیاندنى هاتووچۆی عێراق ڕاشیگەیاند، لە 1ی 7ى 2025ەوە دانانی كامێرای چاودێری لە 5 چوارڕیانی بەری رەسافەی بەغدا جێبەجێ كرا، دانانى ئەو کامێرانە هۆكار بووە بۆئەوەی رووداو و سەرپێچییەكانی هاتووچۆ بە رێژەی 90% بۆ 95% كەمببنەوە. ئەوەشى خستووەتەڕوو، دانانی كامێراكان بەردەوام دەبێت و بەپێی پلانەكەش هەر چوار مانگ جارێك نزیكەی 40 چوارڕیان كامێرایان بۆ دادەنرێت، جگە لە دانانی 20 كامێرای دیكە لەسەر رێگە خێراكان بۆ تۆماركردنی تیژڕۆیی. لە ساڵى 2024 دا دوو هەزار و ٧١٩ کەس بە ڕووداوەکانى هاتوچۆ لە شارەکانى عێراق جگەلە هەرێمى کوردستان گیانیانلەدەستداوە، ئەمە جگەلەوە ١١ هەزار و ٨٩٦ کەسیش بەو ڕووداوانە برینداربوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 189 Today: 878 📊 Click Here