بەغداد بەشی دوەمی پارەی گەنمی جوتیارانی ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كرد‌و بەمنزیكانە وادەیەك بۆ دابەشكردنی ڕادەگەیەنن.
نەوزدا شێخ كامیل- بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەغداد گوژمەی دوەمی پارەی گەنمی جوتیارانی ڕەوانەكردوە كە بڕەكەی 15 ملیار‌و 500 ملیۆن دینارە.
وتیشی، لەچەند رۆژی داهاتودا دەستدەكەن بەدابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە بەسەر جوتیاراندا.
هاوكات وەك گوژمەی یەكەمیش پێشتر 37 ملیار دینار وەك شایستەی دارایی جوتیاران خەرجكرابوو.
ئەمە لەكاتێكدایە، ساڵانە بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بەعێراق دەفرۆشرێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
