خوێندراوەتەوە: (1.4K)

وەزارەتی سامانە
سروشتییەکانی هەرێم دەنگۆی دروستبونی قەیرانی بەنزین لەهەرێمی کوردستان
رەتدەکاتەوە و دەڵێت، بە هیچ شێوەیەك هەرێمی كوردستان ڕوبەڕوی قەیرانی بەنزین و
سوتەمەنی نەبوەتەوە و نابێتەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەڕونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت،” هەندێ كەناڵ و پەیجەکانی سۆشیال میدیا، پرسی
راستگۆیی و پیشەیی بۆ بانگەشەی راگەیاندن بەكاردەهێنن و دەیانەوێت بە بڵاوکردنەوەی
چەواشەكاری، بیروڕای گشتی بەلاڕێدا ببەن “.

ئەوەشیخستەڕوو، لەدوا هەوڵیاندا،
دیدارێكی كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكان بە ( وەكالەت) لەكەناڵێکی
میدیایی، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەكەی بدەن، بابەتەكەیان بڵاوكردوەتەوە و لە
مانشێتی بابەتەكەدا باسیان لە (قەیرانی سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستان) کردوە.

لەڕونکردنەوەکەدا باس لەوەشکراوە، وەزیری سامانە سروشتییەكان
تەنیا باسی ئەوەی كردوە كە پشكی هەرێم بۆ ناوخۆ كەمە و وەزارەت هەموو هەوڵێك دەدات
بۆ ئەوەی بەنزین و سوتەمەنیی زیاتر دابین بكات و بە هیچ شێوەیەك باسی قەیرانی سوتەمەنی
نەكردوە، كەچی ئەوان باسیان لە قەیرانی بەنزین و سوتەمەنی کردوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان جەختدەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەك
هەرێمی كوردستان ڕوبەڕوی قەیرانی بەنزین و سوتەمەنی نەبوەتەوە و نابێتەوە.

محەمەد سەردار

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 55 Today: 279 📊 Click Here