خوێندراوەتەوە: (976)

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایدەگەیەنێت، كاتی هەڵبژاردن دیاریكراوە و درێژ ناكرێتەوە. جومانە غەلای بە ی ڕاگەیاند: سبەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە 20 ملیۆن كەس مافی بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنەكە هەیە، تەواوی بنكەكانی دەنگدان لەڕووی ئاسایشەوە پارێزراون و كامێرای چاودێرییش لە تەواوی وێستگەكان دانراوە. وتەبێژی كۆمسیۆن جەختیشی كردەوە: سبەی كاتژمێر حەوتی بەیانی دەنگدان دەست پێ دەكات و لە كاتژمێر شەشی ئێوارە كۆتایی دێت، تەنانەت یەك خولەكیش هەڵبژاردن درێژ ناكرێتەوە. جومانە غەلای ئاماژەی بەوەش دا، زیاتر لە هەزار چاودێری نێودەوڵەتی و چەندین ڕێكخراوی ناوخۆیی چاودێریی پرۆسەی هەڵبژاردن دەكەن، ڕاشیگەیاندووە: دوای 24 كاتژمێر لە دەنگدانی گشتی، كۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی هەردوو هەڵبژاردنی تایبەت و گشتی بڵاو دەكاتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 87 Today: 453 📊 Click Here