ڕاوێژکارەكەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد، داهاتی بودجەی ساڵی 2026 نزیک دەبێتەوە لە 200 تریلیۆن دینارەو بەشی تەواوی خەرجییەکان دەکات و هیچ کورتهێنانێک دروست نابێت.
مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابوری لەلێدوانێکدا وتی، عێراق یاسای بودجەی سێ ساڵەی هەیە، بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 ، بەپێی یاساکەش بودجەی عێراق لەو ماوەیەدا، لەبەرزترین ئاستی ساڵانەیدا دەگاتە 200 تریلیۆن دینار بەڵام ساڵانە زیاتر لە 60 تریلیۆن دیناریش کورتهێنانی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، یاسای بودجەی ئەمساڵ بەشێوەیەکە، داهاتەکان بەشی سەرجەم خەرجییەکانی تا کۆتایی ساڵ دەکات، لەوانەش موچەو پڕۆژەکان و پارەی وەبەرهێنان.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای ئەوەی تائێستا وەزارەتی دارایی دەستی بەئامادەکردنی ڕەشنوسی یاسای بودجەی ساڵی2026 نەکردوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ڕێژەی داهاتەکانی ساڵی داهاتوو لە داهاتەکانی ئەمساڵ نزیک بێت.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی یاسا لەئەگەری نەبونی یاسای بودجە، لەساڵی 2026ـدا دەوڵەت دەتوانێت لەخەرجکردنی موچە، پڕۆژە خزمەتگوزارییە گرنگەکان و پڕۆژە ستراتیژییەکان بەردەوام بێت.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
