بەرپرسی پەیوەندییەکانی خۆسەر لەهەرێمی كوردستانەوە ڕایگەیاند، پرسی کورد، یەکەمجار پێویستی بەئەقڵیەتێک هەیە کە بتوانێت عەقڵ لەجیاتی چەک بەکار بهێنێت.
ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی خۆسەر لەکۆڕبەندی مێپس لەدهۆک ڕایگەیاند،” پرسی ئاشتی بۆ کورد، یەکەم جار پێویستی بەئەقڵیەتێک هەیە کە بتوانێت عەقڵ لەجیاتی چەک بەکار بهێنێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد،” ئەم پرسە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی سوریا، زۆر تایبەتە”.
ڕونیشیکردەوە،” ئەم ئەقڵیەتە لەناوخۆدا پرسێکی نەتەوەییەو چەندان ساڵە چارەسەر نەبوە، هێشتا گەلی کورد بێ مافە”.
ئیلهام ئەحمەد وتی،” لەسوریا هەم مافی سیاسی و هەم مافی نەتەوەیش خراوەتە ژێر پێ، ئەم دۆخە لە سەردەمی ڕژێمیشدا هەروابو و تا ئێستاش لەبواری سیاسیدا بۆ هەموو خەڵکی سوریا بەبێ مافە و مافی ژیانی سیاسی و ڕۆژانەی وەک نەتەوە دابین نەکراوە”.
دەشڵێت، کێشەی ژن یەکێکە لەو کێشانەی کە ڕێگە نادات ئاشتیی کۆمەڵگا بەرقەرار بێت. داواش دەکات گرنگی بەڕۆڵی ژن بدرێت لەحکومڕانی سوریا.
لەبارەی پرسی ژنانەوە وتیشی،” پرسی ژنان یەکێکە لەپرسە گرنگەکانی ئاشتی کە تا ئێستا چارەسەر نەبوە، بۆیە پێویستە ناکۆکییەکان لەناو خانەوادە و کۆمەڵگە و حکومەتدا نەمێنن، بەتایبەتی ئەو حکومەتانەی سیاسەتێکی تاکلایەنە بەڕێوە دەبەن”.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی خۆسەر ڕاشیگەیاند،” ئەگەر ئەمڕۆ لەسوریادا ئاشتییەک نییەو نەهاتوەتەدی، ئەوانە پرسێکی سەرەکی و گرنگی سیستەمن”.
ئاماژەی بەوەشدا،” سیستەمێکی تەواوی مەرکەزی، سیستەمێکی لایەنێکی دەسەڵاتدار، یەک زمان و یەک رەنگ لەوەتەی هاتوەتە ڕێکخستن، لەناو هەموو کۆمەڵگە و لایەنەکان دەچەوسێنرێنەوە و مافەکانیان پشتگوێ دەخرێن، هۆکاری ئەم ناکۆکییەش شەڕ و جەنگە”.
ئیلهام ئەحمەد پێی وایە،”پێویستە بەبیرو هۆش ڕێگری لەو چەوساندنەوەیە بکرێت، ئەو عەقڵیەتەش مافی تەواوی لایەنەکانی سوریا قبووڵ بکات لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت دەستورێکی بنچینەی دابنێت”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.
