خوێندراوەتەوە: (1.2K)

کامەران عوسمان، ئەندامی
تیمی رێکخراوی ئەمریکی CPT کۆمەڵێک ئاماری نەبیستراو لەبارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا
بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات، هاوکات، چەند مەترسییەکیش دەخاتەڕوو.

کامەران عوسمان لە دیداری ناوەندی توێژینەوەی شار لە
دەزگای میدیایی ئاماژەی بەوەکرد،” سەرباری ئەوەی پرۆسەی
ئاشتی لەباکوری کوردستان کۆمەڵێک خاڵی ئەرێنی هەیە، بەڵام لەئایندەشدا کۆمەڵێک
خاڵی نەرێنی هەن و بەدڵنیاییەوە زیانیان بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت “.

-خاڵە ئەرێنییەکان
کامەران عوسمان باسی
لەوەکرد، لەدوای بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلانەوە، ژمارەی قوربیانی سڤیل بەهۆی هێرشەکانی
تورکیا بۆسەر هەرێمی کوردستان کەمیکردوە.

کامەران عوسمان ئامرێکی
ورد دەخاتەڕوو و دەڵێت، لە ساڵی 2023دا 21 هاوڵاتی سڤیل
لەهەرێمی کوردستان بەهۆی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا شەهید و برینداربون، ساڵی رابردوش 35 هاوڵاتی سڤیک بونە
قوربانی، بەڵام لەمساڵدا تاکو ئێستا تەنها شەش هاوڵاتی سڤیل لەهەرێمی کوردستان لەئەنجامی
ئەو ئۆپراسیۆنانە بونەتە قوربانی.

ئەوەشیخستەڕوو، لەدوای بانگەوازەکەی
عەبدوڵا ئۆجەلانەوە تاکو ئێستا تەنها سێ هاوڵاتی سڤیل بونەتە قوربانی، ئەوانیش
بەئامانج نەگیراون، بەڵکو بەهۆی تۆپێکی نەتەقیوی پێشوترەوە برینداربون

بەپێی وتەی کامەران
عوسمان، لەمساڵدا هیچ گوندێک بەهۆی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانەوە چۆڵ نەکراون،
لەکاتێکدا کە ساڵی رابردوو 42 گوندی هەرێمی کوردستان چۆڵکران.

هەر بەگوێرەی ئەو
ئامارانەم لەهەرێمی کوردستان هەزار و 190 گوند کاریگەری بۆردومانیان لەسەرە، لەو ژمارەیەش 183 گوند بەتەواوەتی چۆڵکراون، 602 گوندیش بەشێوەی رێژەیی
چۆڵکراوە بەڵام بەهۆی هەوڵەکانی پرۆسەی ئاشتی لەئێستادا گەڕانەوەی خەڵک بۆ ئەو
گوندانە ئاسایی بونەتەوە.

-خاڵە نەرێنییەکان
کامەران عوسمان
دەڵێت،” سەرباری ئەم ئامارە دڵخۆشکەرانە، بەڵام کۆمەڵێک ئاماری دیکەی
مەترسیدار هەن، بۆ نمونە ساڵی رابردوو کە بەهیچ جۆرێک پرۆسەی ئاشتی لەئارادا
نەبوو، هەزار و 548 بۆردومان لەهەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام لەمساڵدا تاکو
ئێستا هەزار و 696 بۆردومان ئەنجامدراوە، بەوەش نزیکەی 150 بۆردومان زیادیکردوە “.

وتیشی،” لەمساڵدا
تورکیا بارەگای کۆنکریتی لەهەرێمی کوردستان دروستکردوە و بۆ هەر بارەگایەکیش
کۆمەڵێک سەنگەری دروستکردوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەر لەمساڵدا هەموو بارەگاکانی تورکیا
پڕکراون لە خاڵی هێلیکۆپتەری “.

ئەو ئەندامەی رێکخراوی CPT مەترسییەکی دیکەی بۆ سەر
هەرێمی کوردستان ئاشکراکرد و رایگەیاند، بەدرێژایی مێژوو هەرگیز هێندەی ئەم دوو
مانگەی رابردوو دار لەدارستانەکانی هەرێمی کوردستان نەبڕاوەتەوە، کە لەهەندێک
ناوچەدا رۆژانە نزیکەی 100 تراکتۆر دار دەگوازێتەوە بۆ تورکیا.

کامەران عوسمان ڕایوایە
کە مەترسی گەورە هەیە لەسەر ئەوەی کە پرۆسەی ئاشتی سەرنەگرێت و
ڕونیدەکاتەوە،” تورکیا و پەکەکە بەدەستێک هەوڵی ئاشتی دەدەن و بەدەستێکی دیکەش
خۆیان بۆ شەڕ ئامادە دەکەن، چونکە پەکەکەش راستە هێرشەکانی بۆ سەر سوپای تورکیا
راگرتوە، بەڵام لەئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی هێڵێکی فراوانی تونێلە لە شاخەکانی
هەرێمی کوردستان “.

لەکۆتاییشدا وتی،” بە
بڕوای من پرۆسەی ئاشتی پرۆسەیەکی تاکتیکییە، هەردوولا خۆیان بۆ شەڕێکی گەورە
ئامادە دەکەن “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 19 Today: 26 📊 Click Here