خوێندراوەتەوە: (1.4K)

به‌گوێره‌ى ڕاگهیهنراوێكى ئاسایشى ڕۆژئاواى كوردستان، چەکدارانی داعش، هێرشیانکردوهتهسهر پێگەکانی هەسەدەو ئاساییش، ده‌شڵێت، “به‌توندى وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌و ڕاونراون، ئێستاش هه‌ڵمه‌تێكى كێوماڵكردن ده‌ستیپێكردوه”.

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا ده‌ڵێت، “چەکدارانی داعش دوو هێرشیان ئه‌نجامداوه بۆ سەر پێگەکانی ئاسایش‌و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەسنوری پارێزگاى دێرزەور”.

وه‌كو ئاسایش ڕونیكردوهتهوه، “یەکێک لەهێرشەکان بۆسەر خاڵێكى هاوبەشی پشکنینی ئاسایش‌و هەسەدە بوەو چەکداران لەڕێگەی ماتۆڕسکیلێکەوە هێرشیانکردوه، ئه‌وى دیكه‌ش لەڕێگەی هەڵدانی نارنجۆکی دەستییەوە بوە بۆ ناوەندێکی ئاساییش، هەردوو هێرشەکەش لەیهك كاتدا ئەنجامدراون”.

لەبارەی زیانە گیانییەکان ئاسایشی ناوخۆی ڕۆژئاوای کوردستان وتویەتی، “خۆشحاڵانە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوەتهوهو چەکدارانیش دواى وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى توند هەڵاتون، بەمەبەستی دۆزینەوەشیان دەستمانكردوه بەگەڕانو گەمارۆی شوێنە دیاریکراوەکانمانداوه تاوه‌كو ئه‌وانه‌ى هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه دەستگیربکهین”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 19 Today: 26 📊 Click Here