خوێندراوەتەوە: (1.1K)

هێزەکانی سنور لەعێراق ئاشكرایكرد، بەزیاتر لەهەزار کامێرای حەراری چاودێریی سنورەکان دەکرێت و دەڵێت، سنورەكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

هێزەکانی سنور لەعێراق لەڕاگەیەنراوێکدا ئاشكرایكرد،” لەساڵی 2022 تەنها 200 کامێرای حەراری بۆ چاودێری سنورەکان دانرابون، بەڵام ساڵی 2025 ژمارەی کامێراکان زیادکران بۆ هەزار کامێرا، لەو ڕێگەیەوە چاودێری لە 90٪ سنورەکانی عێراق دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کامێرا چاودێریانە ڕاستەوخۆ بەستراون بەسێرڤەرێک لەبەغداو لەیەک سەنتەر چاودێریی سنورەکان دەکرێت، جگە لەکامێراکان، لەڕێگەی فڕۆکەی چاودێریشەوە چاودێریی سنورەکانی عێراق دەکرێت.

لەکۆتایی ڕگەیەنراوەکەدا هێزەکانی سنوری عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لەمێژوی دروستبوونی دەوڵەتی عێراق نەتوانراوە بەو شێوەیە چاودێریی سنور بکرێت بەتایبەت سنورەکانی نێوان عێراق و سوریا لە 100٪ لەژێر کۆنترۆڵدان و 24 کاتژمێر چاودێریی دەکرێن.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 28 Today: 94 📊 Click Here