قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە لەڕونکردنەوەیەکدا دەڵێت، خاوەنی
مۆلیدە ئەهلییەکان بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم ئامادە
نین کارەبای مۆلیدە بە هاوڵاتییان بدەن، ڕاشیدەگەیەنێت، ئەو بابەتە لەدەسەڵاتی
ئەواندا نییە و پێویستە حکومەتی هەرێم رێگەچارەیەکی گونجاو بدۆزێتەوە.
قائیمقامیەتی قەزای ڕانیە باسی لەوەکردوە،” لەئێستادا لە سەنتەری
پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان پڕۆژەی ڕوناکی کەوتۆتەکار و گرێبەستی مۆلیدەکان
هەڵوەشاوەتەوە و بابەتی گرێبەست لەگەڵ خاوەن مۆلیدە ئەهلیەکان لەدەسەڵاتی ئێمەدا نیە
و بابەتێکی مەرکەزیە، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگای پڕۆژەی ڕوناکیەوە گرێبەست لەگەڵ خاوەن
مۆلیدەکان ئەنجام بدات”.
ئەوەشیخستەڕوو،” ئەمڕۆ لەگەڵ نوێنەری مۆلیدە ئەهڵیەکان
کۆبوینەتەوە بۆئەوەی لەم بارودۆخەدا هاوکاری هاوڵاتیان بن و ئێمە وەک لایەنی پەیوەندیدار
لەساڵانی ڕابردودا چاو‌دێر و هاوکاربوین بۆ کارکردنیان، لە داهاتوشدا وەک ئیدارەی سەربەخۆی
ڕاپەرین و بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕاپەرین و قائمقامیەت هاوکار دەبین لە پێدانی ڕێنمایی و شێوازی پارەدان
لە داهاتودا، بۆئەوەی ئەم دۆخەی ئێستا دروست بوە بەهەموو لایەکمان بەرپرسیارانە
مامەڵە بکەین لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا “.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
