خوێندراوەتەوە: (966)

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى پارتى‌و نزیك لهپارتى ئاشكرایكردوه، ئه‌مڕۆ چوارەم سیمپۆزیۆمی مەلای جەزیری لەشرناخی باكوری كوردستان بەڕێوەدەچێتو ئەمڕۆش دوەم ڕۆژی چالاكییەكەیهو مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكى پارتیش تێیدا بەشداردەبێتو په‌یامێكیش پێشكەشدهكات.

له‌و هه‌واڵه‌دا باس له‌وه‌كراوه، بەسەرپەرشتیی زانكۆی شرنا‌خ، چوارەم سیمپۆزیۆمی مەلای جەزیری لەشرناخی باكوری كوردستان بەڕێوەدەچێت، چالاكییەكە دوو ڕۆژ دەخایهنێت، دوێنێ یەكەم ڕۆژ بوو، وا بڕیارە ئەمڕۆ لەدوەم ڕۆژی سیمپۆزیۆمەكەدا مه‌سعود بارزانی بەبانگهێشتێكی فەرمی ئامادەبێت‌و وتارێكیش پێشكەشبكات.

سیمپۆزیۆمی مەلای جەزیری بەهاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگای شرناخ‌و قائیمقایمەتی جزیرێ، بەڕێوەدەچێت، لەڕۆژی یەکەم نۆ پانێڵو ڕۆژی دوەمیش هەشت پانێڵی دیکە پێشكەشدەكرێن.

لەو چالاكییەدا زیاتر لە 95 كەسایەتییو زانا‌و ئەكادیمیست بەشدارنو زۆینەی پانێڵەکان بەكوردیو بەشێکیشیان بەزمانی فارسی، تورکی، عەرەبی‌و ئینگلیزی لەلایەن ئەکادیمیستو پسپۆڕەکانەوە پێشکەشدەکرێن.

سیمپۆزیۆمی ئەمجارە لەبارەی دیدگای مەلای جزیرییەوە دەبێت بۆ ئاکار‌و ڕەوشت، دوای تەواوبونیشی ناوەڕۆكو گفتوگۆ‌و گوتارەكانی چالاكییەكە دەكرێت‌و كتێبێك‌و بڵاودەكرێتەوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 48 Today: 399 📊 Click Here