خوێندراوەتەوە: (885)

مه‌سعود بارزانى له‌وتارى ده‌ستپێكى دوه‌م ڕۆژى چالاكى چوارەم سیمپۆزیۆمی مەلای جەزیری لەشرناخی باكوری كوردستان ڕایگه‌یاند، “دڵخۆشی به‌پرۆسه‌ى ئاشتیى‌و ده‌ستخۆش لهڕهجهب ته‌یب ئهردۆغانو عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌كه‌م”.

مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا وتى:”دڵمان خۆش بوو به‌پرۆسه‌ى ئاشتى لهتوركیاو باكورى كوردستان، خۆشحاڵین ئێستا پرۆسه‌كه زۆر به‌باشى به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.

وتیشى:”سوپاى ئهردۆغانو پهرلهمانو دهوڵهتو میله‌تى توركیا ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ئاشتیان هه‌ڵبژارد بۆ وڵاته‌كه‌یان، له‌هه‌مانكاتدا ده‌ستخۆشى له‌به‌ڕێز ئۆجه‌لان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ى ئێستا له‌توركیادا ڕۆڵى گرنگى تێدا ده‌گێڕێت”.

جه‌ختیشیكرده‌وه، “به‌هه‌موو هێزو توانامانه‌وه، پشتیوانى له‌پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كه‌ین‌و هه‌رچى پێویست به‌ئێمه بكات، بێ دوودڵى ئێمه ئاماده‌ین”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 196 📊 Click Here