لەدوای خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی گوندی لاجان، تۆڕی هاوپەیمانی 19 ڕایگەیاند، هەموو روکارێکی توندوتیژی ڕەتدەکەنەوەو پێویستە هێزە ئەمنیەکان مافی هاوڵاتیان لەڕێکخستنی خۆپیشاندان و گردبونەوە بپارێزن.
تۆڕی هاوپەیمانی 19 لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، پێویستە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر لێکۆڵینەوەی جدی لەسەر کوژرانی ئەو هاوڵاتیە سڤیلانە بکەن کە لەبەردەم کۆمپانیای لاناز کوژراون.
وتیشی، پێویستە مافی ڕۆژنامەنوسان پارێزراوبێت لەڕوماڵکردنی خۆپیشاندانەکان.
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 ئیدانه‌ی كوژرانی خه‌ڵكی سڤیل ده‌كات و داوا له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی له‌سه‌ر كوژران و برینداربون بكات.
ڕاشیگه‌یاندوه كه،”ده‌بێت مافی هاوڵاتیان له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و گردبونه‌وه پارێزراو بێت و ڕۆژنامه‌نوسانیش ئازادانه بتوانن ڕوماڵی ڕوداوه‌كان بكه‌ن”.
دوای ئەوەی دانیشتوانی گوندی لاجان لەچەند ڕۆژی ڕابردوو گردبونەوەو داوای دامەزرادنیان دەکرد، دوای وەڵامنەدانەوەیان لەلایەن کۆمپانیای لانازەوە ئەمڕۆ خۆپیشاندان ئه‌نجامدراو گرژیی دروستبوو.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
