جیهان حەنان، هاوسەرۆكی كەمپی هۆڵ ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی عێراق، 240 خێزانی عێراقی كەمپەكەیان لە باشووری حەسەكە بەجێهێشتووە.
جیهان حەنان، رایگەیاند، گروپێکی دیکەی خێزانە عێراقییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ UNHCR و حكومەتی عێراق كەمپەكەیان بەجێهێشتووە.
ئەو ڕوونی كردەوە كە ئەمە 31هەمین گەشتی گەڕانەوەی لەو شێوەیە بووە لە سەرەتای دەستپێكردنی پرۆسەكەوە، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ 858 كەس بەڕێكەوتوون، كە لە 240 خێزان پێكهاتوون.
راشیگەیاند، “لە ماوەی داهاتوودا گەشتی زیاتر ڕێكدەخرێت، بەو پێیەی هێشتا نزیكەی سێ هەزار عێراقی لە كەمپەكەدا ماون، بەڵام هێشتا وادەی گەشتی داهاتوو دیاری نەكراوە”.
هاوسەرۆكی كەمپەكە ئاماژەی بەوەدا كە “ژمارەیەكی زۆر لە خێزانە عێراقییەكان لەم كاتەدا نایانەوێت بچنە دەرەوە، ئەمەش تەحەددایەك بۆ ئیدارەی كەمپەكە دروست دەكات”.
ئ.ح
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
