خوێندراوەتەوە: (1.5K)

پاش ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردو ئامێری شتنەوەی گورچیلە لەسەنتەری شتنەوەی گورچیلەی دەستکرد لەدەربەندیخان لەکار کەوتبوو، لەڕێگەی ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆییەوە بڵاویكردەوە، تەندروستی سلێمانی هاتە سەرخەت و ئەمڕۆ ئامێرەكە بۆ سەنتەری شتنەوەی گورچیلە لەدەربەندیخان چاككرایەوە.

بەڕێوەبەری تەندروستی دەربەندیخان ڕایگەیاندوە، دوای ئاگاداربون لەدۆخەكەو پەیوەندی کردن و ئاراستەکردنی نوسراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەسوپاسەوە ئەمڕۆ ئەندازیاری تایبەت گەیشتە سەنتەرەکەمان و هەستا بەچاککردنەوەی ئامێرەکان و لەسبەینێوە لەخزمەت نەخۆش و هاوڵاتیاندا دەبێت”.

ئەوەش ئاشكرادەكات، كەپەیوەندییان بە وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی کردوە بۆ دابینکردنی چوار ئامێری نوێی شتنەوەی گورچیلە بۆ سەنتەری شتنەوەی گورچیلەی دەستکردو نوسراویان ئاراستە کردون”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 187 Today: 1,181 📊 Click Here