لەگوندێکی قەزای سیدەکان، لەکاتی کێڵانی پارچە زەویەک لەلایەن هاوڵاتیەکەوە،
گۆڕێکی بەکۆمەڵی شوێنەواری دەدۆزرێتەوە، بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆرانیش دەڵێت:
” ئەمە بۆیەکەمینجارە گوڕێکی وا دەگمەن بدۆزرێتەوە ، کە مێژوەکەی بۆ نزیکەی 2500
ساڵی پێش زاینی دەگەڕێتەوە.”
گۆڕەکە دەکەوێتە
گوندی خەلیفان لە
قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک لە پارچە زەوییەکەی
دەکێڵێت، دواتر ئەم گۆڕە بەکۆمەڵە دەدەۆزێتەوە و لایەنەپەیوەندارەکانی لێ ئاگاداردەکاتەوە.
عبدلوەهاب سلێمان،
بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران لەکۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا راگەیاند، ” باسی راگەیاندنی بابەتێکی گرنگ و ناوازە دەکەین، کە
دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی دەگمەنی شوێنەوارییە و مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ (2500-2600 ) ساڵی پێش زانیی و بۆ
یەکەمینجارە لەهەرێمی کوردستان گۆڕێکی بەمشێوەیە
دەدۆزرێتەوە.”
بەڕێوەبەری شوێنەواری
سۆران ئاماژەی بەوەشدا، ” گۆڕەکە 11 ئێسک و پروسکی مرۆڤی تێدابوو، لەگەڵ
چەندین ئێسکی ئاژەڵی ئەسپ و بزن، دواتر بۆمان ڕوندەبێتەوە گۆڕەکە چۆنبوە
و مرۆڤەکان لەکوێوە هاتون.”
ئەوەشیخستەڕوو،
” گۆڕەکە زۆر گرنگە لەڕوی شوێنەوارییەوە،
بەڵام بەداخەوە هەندێک لە ئێسک و پروسکەکان دەستکاری کرابون و لە شوێنی خۆیان نەمابون،
بۆ ئێمە زۆر گرنگە، دوای ئەنجامدانی کنەو پشکنینەکان بزانین بۆچی گۆڕەکە بەکۆمەڵە
لە سەردەمی چاخی ئاسنی و شارستانیەت دا.”
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
