خوێندراوەتەوە: (1.1K)

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاشكرایده‌كات، پڕۆسەی ئاشتی لەهەسیارترین قۆناغی خۆیدایە، ده‌شڵێت، “لەم قۆناغەدا دوو ئەرکی سەرەکیمان هەیە کە پێویستە بیکەین”، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، “پرۆسه‌كه دهوڵهتو په‌كه‌كه گهیاندویانه به‌م قۆناغه‌ى ئێستاى”.

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیا ڕایگه‌یاند، “وەک هەمومان ئاگادارین لەکاروبارەکانی کۆمسیۆن دەتوانین بڵێین پڕۆسەکە لەهەستیارترین قۆناغی خۆیدایە”.

ده‌شڵێت، “لەمەودواو لەم قۆناغەدا، دوو ئەرکی سەرەکیمان هەیە کە پێویستە بیکەین‌و ئەنجامەکەشی ڕادەستی ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمان بكه‌ین”.

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیا ڕاشیگه‌یاند، “هەروەک چۆن هەمومان دەزانین ئەم پڕۆسەیە تەنها پەیوەست نییە بەئەرکەکانی کۆمسیۆن‌و کۆمسیۆن تەنها بەشێکە لەپڕۆسەكە، هه‌ربۆیه ئەم پڕۆسەیە وەک بەشێک لەسیاسەتی دەوڵەت تائێستا بەڕێوەچوە، بەهەماهەنگی هەموو دەزگاکانی دەوڵەتو پەکەکەش هێنراوەتە ئەم قۆناغەی ئێستا”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 1,556 📊 Click Here