خوێندراوەتەوە: (1)

لەندەن

لە چالاکییەکی مەیدانی بەرفراواندا لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، ڕێکخراوی داکۆک بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانیانی دیاریکراو لە بەریتانیا و چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ، ڕێپێوانێکی بەرفراوانی ڕێکخست. چالاکییەکە وەک ناڕەزایەتییەکی مەدەنی دژی دۆخی سیاسی، یاسایی و ئەمنیی ئێستای هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

ڕێپێوانەکە لە بەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن دەستی پێکرد و بەشداربووان بە دروشمی «بەرەو کۆتایی پێهێنان بە ستەمکاری حوکمڕانی بنەماڵەیی لە کوردستان!» بەرەو باڵوێزخانەی عێراق کەوتنەڕێ. لە میانی چالاکییەکەدا، ئامادەبووان کۆمەڵێک پەیوەست و داواکاری سەرەکییان ئاڕاستەی رای گشتی و ناوەندە سیاسییەکان کرد.

لێدوانى بەشداربوان بۆ مایکى ڕۆژنامە

سەرەکیترین تەوەری داواکارییەکانی ڕێکخەران و بەشداربووانی ڕێپێوانەکە بریتی بوون لە:

  • ڕەتکردنەوەی پەکخستنی پڕۆسەی دیموکراتی: ڕەخنەی توند گیرا لە ڕاگرتنی کارەکانی پەرلەمان، پێکنەهێنانی حکومەت لە کاتی خۆیدا و پاشەکشەپێدانی ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵک.
  • پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری: ئامادەبووان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە دادگا و سیستەمی دادوەری لە ژێر هەژموون و دەستتێوەردانی بڕیارە حیزبی و بنەماڵەیییەکان دەربهێنرێن.
  • سەربەخۆیی بڕیاری نیشتمانی: شەرمەزارکردنی دەستتێوەردان و هەژموونی وڵاتانی هەرێمایەتی لەسەر بڕیارە سیاسییەکانی پارتی و لایەنە حوکمڕانەکانی هەرێم.
  • قەدەغەکردنی بەکارهێنانی چەک بۆ ململانێی ناوخۆیی: داواکرا بەکارهێنانی هێزی چەکدار و دەزگا ئەمنییەکان بۆ سەرکوتکردنی دەنگە ناڕازییەکان و یەکلاییکردنەوەی ململانێ حیزبییەکان بەیەکجاری ڕابگیرێت.

هوتافى بەشداربوانى چالاکیەکە

ئەم چالاکییە جەختکردنەوەبوو لەسەر بەردەوامیی بزوتنەوە مەدەنییەکانی ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات، بە مەبەستی گەیاندنی ڕاستەقینەی دۆخی هەرێمی کوردستان بە ناوەندە بڕیار بەخشە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 185 Today: 1,182 📊 Click Here