به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھاتوچۆی سلێمانی هۆشداریده‌دات و ده‌ڵێت،” تیمه‌كانیان له‌ئه‌ركدان بۆ هاوكاریكردنی شۆفێران و له‌ئێستاشدا بازگه‌ی تاسڵوجه به‌ڕوی هاتوچۆكردن داخراوه”.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگادارینامه‌یه‌كدا بۆ شۆفێران ڕایگه‌یاند، به‌ھۆی باران بارینی زۆر و به‌لێزمه ئاسته‌نگێكی زۆر دروستبوه له‌شاڕێی سه‌ره‌كی بازیان به‌ئاراسته‌ی سلێمانی و به‌پێچه‌وانه‌وه به‌تایبه‌ت نزیك چێشتخانه‌ی كانی شه‌یتان.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌لامه‌تی شۆفێران و ئۆتومبێله‌كانیان داواكارین تا ئاسایبونه‌وه‌ی دۆخی كه‌شوھه‌وا ئه‌و شه‌قام و شارێیه به‌كارنه‌ھێنن، مه‌فره‌زه‌كانی ھاتوچۆش له‌و سنوره‌دا له‌ئه‌ركدان و وبه‌پێی تایبه‌تمه‌ندی، ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن و ھاوكاری شۆفێران ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، “ھه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و له‌سه‌ر فه‌رمانی پارێزگاری سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بازگه‌ی تاسڵوجه به‌ڕوی شۆفێراندا داخرا، دۆخه‌كه له‌ژێر چاودێریدایه و به‌ئاسایی بونه‌وه‌ی دۆخی كه‌شوھه‌وا ڕه‌وشی ھاتوچۆ ئاسایی ده‌كرێته‌وه و له‌رێی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری بڵاو ده‌كرێته‌وه”.
هاتوچۆی سلێمانی داواشیكردوه،” له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراودا ده‌توانن له‌رێی ژماره‌ی كۆنترۆڵی ھاتوچۆی سلێمانی 188 داوای ھاوكاری بكه‌ن”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
