نیوەڕۆی ئەمڕۆ
هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا لە پیرمام کۆبونەوە و تەوەری سەرەکی
کۆبونەوەکەش پێکهێنانی کابینەی نوێی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ بوە،
سەرچاوەیەکی باڵاش زانیاری لەبارەی ئەنجامی کۆبونەوەکە ئاشکرادەکات.
سەرچاوەیەکی باڵا
لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ی وت، لەکۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا هیچ
رێککەوتنێک لەنێوان شاندی یەکێتی و پارتی نەکراوە و یەکێتی سور بوە لەسەر ئەوەی بۆ
کابینەی داهاتوو پۆستی وەزیری ناوخۆ بۆ یەکێتی بێت، بەڵام پارتی دیسانەوە ئەو
داوایەی رەتکردوەتەوە.
زانیویەتی، کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان شاندەکەی یەکێتی و پارتی كەمتر لە 20 خولەکی خایاندوەو هیچ لایەكیان ئامادەنەبون نەرمی بنوێنن بۆ یەكتری، بەجۆرێک
کە شاندی پارتی وتویانە ئۆفەرەكانی پێشوو بۆ یەکێتی نەماوە، شاندەکەی یەكێتیش
كۆتاییان بە كۆبونەوەكە هێناوەو وتویانە باشترە ئەم شاندانە هەڵبوەشێتەوە، چونكە
سەركەوتو نەبون لەرێكکەوتن.
ئەو سەرچاوەیە
باسی لەوەشکرد، لەسەر ئاستی حکومەتی داهاتوی عێراق و بەتایبەت پۆستی سەرۆک کۆماریش
گفتوگۆکراوەو هەردولا بۆچونی جیاوازیان لەسەر پرسەکان هەبوە و نەگەیشتون بە هیچ ئەنجامێک.
بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی هیچ وادەیەكیان بۆ كۆبونەوەی داهاتوی نێوانیان دیاری نەكردوە.
محەمەد سەردار
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
