ـ رانیە دوای 19 ساڵ لە دەسپێكی دروستكردنی، دانیشتووانی پڕۆژەی “ڕۆژ سیتی” لە ڕانیە بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و هەوڵی گۆڕینی زەوییەكان بۆ یەكەی نیشتەجێبوون و بوونی كەموكورتی گردبوونەوە. لە بەرانبەر ئەو ناڕەزایەتیە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەبەرهێنانی ڕاپەڕین دان بە بوونی كەموكوڕییەكاندا دەنێت و جەخت دەكاتەوە كە ڕێگە بە كەمكردنەوەی ڕووبەری سەوزایی و گۆڕینی ڕەگەزی زەوییەكان نادرێت.
