خوێندراوەتەوە: (1.1K)

لیستی مووچەی مانگی 12ـی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانەی بەغداد كرا و سبەینێ ڕادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەكرێت، ئەوەش لەكاتێكدایە تا ئێستا مووچەخۆران مووچەی مانگی 10یان وەرنەگرتووە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی حكومەتی ماوەبەسەرچوو ئاماژەی بەوە كردووە، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن تیمی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە، ڕەوانەی شاری بەغداد كرا، بڕیارە سبەی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ بكرێت. ئەوەش لەكاتێكدایە تەنیا دوو هەفتەی ماوە بۆ ساڵی نوێی و تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12یان وەرنەگرتووە. كەمتەرخەمی و بێباكیی بەرپرسانی هەرێم لە ئاست چارەسەركردنی كێشەی مووچە وای لە مووچەخۆران كردووە تەنیا هیوا لەسەر یەك مووچەی دیكە بۆ ئەمساڵ هەڵچنن ئەویش مووچەی مانگی 10یە، بەدەر لەوە بەپێی هەموو ئەگەرەكان بۆ ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو مووچەخۆران زیاتر لە مووچەیەكیان دەفەوتێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 2,508 📊 Click Here