خوێندراوەتەوە: (1.3K)

ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی كۆدەبێتەوە و چاوەڕێ دەكرێت هەنگاوی گرنگ بۆ یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆكوەزیران بنێت. دوای ئەوەی دوێنێ دادگای فیدڕاڵی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی پەسەند كرد، پێكهاتە و لایەنەكان پەلە دەكەن لە تەواوكردنی شایستە یاسایی و دەستوورییەكان و دەیانەوێ بە زوویی پۆستەكان یەكلا بكەنەوە. بەپێی هەواڵی میدیاكانیش، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگیی لایەنە شیعەكانی عێراق كۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی چوارچێوەی هەماهەنگی بە گرنگ و یەكلاكەرەوە ناو دەبرێت بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەبارەی كاندیدی سەرۆكوەزیرانی عێراق. هاوكات ڕكابەریی توند لە نێوان (نووری مالیكی) و (محەمەد شیاع سوودانی)دایە بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندیی لایەنەكان و كاندیدكردنی بۆ پۆستەكە.

میدیاكانی عێراق باسیان لەوەش كردووە لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەژێركاریگەریی فشاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدان بۆ ئەوەی بە زوویی كاندیدی سەرۆكوەزیران یەكلا بكەنەوە و حكومەتی نوێ پێكبهێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 147 Today: 469 📊 Click Here