خوێندراوەتەوە: (1.2K)

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە سەبارەت بەڕاگرتنی پڕۆسەی بڕینی پسوڵە بەهۆی کۆتاییهاتنی ساڵی دارایی 2025.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی نزیکبونەوەی کۆتایی ساڵ، لەڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 24ى 12ى 2025 لەکاتژمێر یه‌كى پاشنیوەڕۆوە، بڕینی هەموو جۆرە پسوڵەیەک لەبارەگای بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕاشیگەیاند، “ئەم بڕیارە تا دەسپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لەساڵی نوێ‌دا بەردەوامدەبێت”.

ئه‌وه‌ش هاتوه، “ئەو هاوڵاتییانەی لەم ماوەیەدا مامەڵەکانیان توشی سزای دواکەوتن دەبێت، به‌گوێره‌ى ناوەڕۆکی نوسراوی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسزای دواکەوتن دەبەخشرێن”.

ئەو هەنگاوەش لەچوارچێوەی ڕێکارە داراییەکانی کۆتایی ساڵدایە کە ساڵانە لەدامودەزگاکانی حکومەت بۆ ڕێکخستنەوەی ژمێریارییەکان جێبەجێدەکرێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 123 Today: 3,173 📊 Click Here