خوێندراوەتەوە: (1.5K)

بەپێی ڕاپرسییەك زۆرینەی هاوڵاتیانی ئەمریكا دژی ئەوەن وڵاتەكەیان كردەوەی سەربازیی دژی ڤەنزوێلا بەكاربهێنێت. بەپێی نوێترین ڕاپرسی كەلەلایەن تۆڕی سی بی ئێس نیوز و كۆمپانیای یوجوف بۆ توێژینەوە ئەنجام دراوە ، دەركەوتوە زۆرینەی هاوڵاتیانی ئەمریكا دژی ئەنجامدانی هەر جۆرە كردەوەیەکى سەربازیین دژی ڤەنزوێلا بەكاربهێنرێت. بەپێی ڕاپرسیەكە 70%ی هاوڵاتیانی ئەمریكی بەشدار دژی ئەوەن كردەوەی سەربازیی بەرامبەر ڤەنزوێلا بەكار بهێنرێت و 30%ی بەشداربووان پشتیوانی بەكارهێنانی كردەوەی سەربازیی دەكەن، لە 39%ی بەشداربووان جەختدەكەنەوە ڤەنزوێلا هیچ هەڕەشەیەك دروست ناكات و 13%ی بەشداربووان لەو بڕوایەدان ئەو وڵاتە بە هەڕەشەیەكی مەترسیدار بۆ سەر ئەمریكا دادەنرێت. ماوەی چەند هەفتەیەكە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی بەكارهێنانی هێزی سەربازی دەكات بۆ گۆڕینی سیستمی دەسەڵات لەو وڵاتە و چاودێرانیش هۆشداری دەدەن گۆڕینی دەسەڵاتی ڤەنزوێلا بە زەبری هێز دەبێتە هۆی قووڵبوونەوەی قەیرانی ئەو وڵاتە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 237 Today: 2,392 📊 Click Here