خوێندراوەتەوە: (1.2K)

لە ماوەی 11 ساڵدا نزیكەی 80 هەزار كەس لە سەرتاسەری جیهان لە ڕێگەی كۆچدا گیانیانلەدەستداوە. بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، كە ڕۆژی پێنجشەممە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی كۆچبەرانەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس بڵاوی كردەوە، لە ساڵی 2014ـەوە و لە شەپۆلەكانی كۆچبەریدا نزیكەی 80 هەزار كەس گیانیانلەدەستداوە، كە زۆرینەیان نەتوانراوە ناسنامەیان دیاری بكرێت. تەندروستیی جیهانی داوای گرەنتیكردنی كۆچی سەلامەت و ڕێكوپێك و شكۆمەندانە دەكات، هەروەها داوای پاراستنی مافە تەندروستییەكان و ڕێگری لە مردنی زیاتر دەكات. هەر بەپێی داتاكاتی ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی، لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، زیاتر لە 350 حاڵەتی گیانلەدەستدانی كۆچبەران تۆمار كراوە، كە لە ڕێگە جیاوازەكانی وشكانی و دەریایییەوە هەوڵی كۆچیان داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 245 Today: 569 📊 Click Here